انتخاب زبان : | | |

rTMS

یەک ڕێگە بۆ شەقاندنی مۆگناتیسێتی مێشک بە شێوەیەکی تەواو بێ ژان و بێ زیانە، رەوشی rTMS کە بۆ دەرمانی نەخۆشانی تووشبو بە خەمۆکی، دڵەراوکێ، شێوانی کردار و خولیای و زانستی، ھەڵوەسەی دیتن و بیستن، شێوانێ بیرۆکە ئالزایمێر، پارکینسۆن، جەڵتەی مێشک، شێوانی بە ڕێگادا ڕۆیشتن و نەبوونی باڵانس بەکار دەھێندرێت، ئەو ڕەوشە تایبەتە بۆ ئەونەخۆشانەی کە دەرمانەکان چارەسەری نەکردوون یان ئەو نەخۆشانەێ خواردنی دەرمانەکان دە ماوەیەکی درێژخایەندا بێ تاقەتی کردوون بە کاردەھێندرێت

نوار مغز

یەک ڕێگە بۆ تۆمار کردنی شەپۆلەکانی مێشک کە لە حاڵەتی بەئاگا بوون یا خەو بە شێوەیەکی کورت خایەن ئەنجام دەدرێت و بۆ پێزانینی نەخۆشی فێ (صرع)، شێوانی ئاستی ئاگاداری، شێوانی بیرەوەری، سەرھێشە، ئێغما و نەخۆشیەکانی دیکەی مێشکو دەمار بە کار دەھیندرێت. . ھەر وەھا بۆ نخۆشیەکانی فەقەرات و ملیش بە کار دێت.

تێپی دەمار و ماسولکە

بۆ پشکنینی چۆنیەتی چالاکی دەمار و ماسولکە دەگەڵ یەکتری بەکار دێت لە بۆ پشکنینی ژان لە ئەندامەکانی جیاوازی لەش، ھەست بە تەزین و سڕ بوون لە لەش دا، ھەست بە بێھێزی لە ئەندامەکاندا و نەخۆشیەکانی تری ده‌مار و ماسولکەکن بە کار دەھێندرێت

دکتۆرە ھیوا ئەمجەدی

خاتون د. ھیوا ئەمجەدی شارەزا و پسپۆری مێشک و دەمار و فەقەرات لە دایک بووی شاری سنە م کە خویندنی سەرەتایی و ناوەندی و پێش زانکۆم لە شاری سنە تێپەڕ کرد، لە سەر ئاستی پارێزگا و لە ئاستی ئێران لە دەورەی دەبیرستان لە خوێندنگای فەرزانێگان و ئۆلەمپیای کیمیا خاوەن پلە بەرزەکانی خوێندنم لە ئەزموونی گشتی دەرچوون بۆ زانکۆ لە ئێران بە پلەی ٢٠٠ لە سەر ئاستی وڵات بۆ زانکۆی علوم پزیشکی بھێشتی تاران وەرگیرام و بۆ خولی تایبەتمەندیی(تخصص) گشتی ھەر لەم زانکۆیە درێژەم بە خوێندن دا. خۆلی پزیشکی گشتی(ممارس عام) ناوەندی لێکۆلینەوەی ھەرەس و جگەر لە نەخۆشخانەی شەریعەتی تاران لە حزور دکتۆر مەلەک زادە تێپەڕم کرد و لە زۆر پڕۆژەی لێکۆڵینەوە لەم ناوەندە ھاوکاریمان ھەبوو، دوای تەواو بوونی خولەکە لە بواری خوێندنی تایبەتی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمارەکان لە زانکۆی علوم پزیشکی شەھید بھێشتی وەرگیرام و لە ساڵی ٢٠١٢ لە بواری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار دەرچووم، پێشینەی کارم ھەیە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری ئەبھەر سەر بە پارێزگای زەنجان، نەخۆشخانەی لەواسانی تاران سەر بە دامەزراوەی تەئمین ئێجتماعی ، نەخۆشخانەی پارسیان لە تاران، نەخۆشخانەی پاستۆری نوێ لە تاران، نەخۆشخانەی دادوەری تاران سەر بە دادوەری گشتی تاران لە مەیدانی فێردووسی وەک پسپۆری بواری مێشک و دەمارەکان لە کلینیکی (دیدنگەی) مێشک و دەمارەکانی ئێرانیان لە شەقامی موتەھەری لە کلینیکی مێشک و دەمارەکان لە سەعادەت ئابادی شاری تاران چالاکیم ھەیە و شایانی باسە کە ڕۆژەکانی چوارشەممە لە دەرمانگای خێرخوازی دارالشفای شاری قەرچەک بۆ خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشەکانی دەور و بەری شاری تاران کردەکەم


دکتۆرە ھیوا ئەمجەدی

متخصص مغز و اعصاب

ئامادەبوونی خاتون د. ھیوا ئەمجەدی لە پرۆگرامی تەبیب لە تەلەڤیزیۆنی ئیران و شرۆڤەی پزیشکی


شماره 3

شماره 2

شماره ۱

شماره 4

شماره 5

شماره 6

شماره 7

ئینستاگرامی د. ھیوا ئەمجەدی

ھەر شتێک کە لە ئینستاگرام دا دەگوزەرێت لێرە دەتوانن بیبینن

مشاهده پست ها

ھەواڵەکانی پزیشکی

دکتۆرە ھیوا ئەمجەدی

ام اس را بهتر بشناسیم

ms. :ام اس یک بیماری خود ایمنی است که میلین را در سیستم اعصاب مرکزی تحت تاثیر قرار میدهد
دکتر هیوا امجدی

درد های گردن

ستون فقرات گردنی از هفت مهره گردنی بسیارمتحرک و کوچک تشکیل شده است که ...